فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل، هێرشیان کردەوە سەر سووریە

0
1054

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “سانا” هەواڵدەریی فەرمیی سووریە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل بۆ جارێکی تر، لای ڕۆژئاوای دیمەشقیان بۆمباران کردووە، ڕاگەیێنە عەڕەبییەکانیش دەڵێن ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر چەند کاروانێکی حیزبووڵای لبنان کە وێڕای هێزەکانی ڕووسیە و ئێران، بەرگری لە ڕژیمی بەشار ئەسەد دەکەن.

سانا لە زمان یەکێک لە بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی ڕووسیەوە بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشیان کردۆتە ئەو شوێنە و دەشڵێن هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

دەگوترێ فڕۆکەکانی ئئسراییل لە ڕێگای خاکی لبانان و بێ ئەوەی ئاسمانی سووریە ببەزێنن، موشکەیان لەو شوێنە داوە.

ئەو بەرپرسە باڵا سەربازییەی سووریە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لای وایە بە هۆی سەرکەوتنی ئەو دواییانەی ڕژیمی ئەسەد بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی چەند شوێنێکی حەلەب، ئیسراییل لە داخان ئەو هێرشەی ئەنجام داوە و چاوی بە سەرکەوتنەکان هەڵنایە.

هێزەکانی ڕژیمی ئەسەد وێڕای هێزەکانی ڕووسیە، ئێران و حیزبووڵای لبنان، لەو ڕۆژانەی دواییدا چەند پێشڕەوییەکیان لە حەلەب ئەنجام داوە و دەشڵێن تەواوی سووریە کۆنترۆڵ دەکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت