فڕانسوا ئۆلاند: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، بەربژێر نابمەوە

0
716

ڕۆژی کورد: فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، دۆینێ پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی بەهاری 2017، خۆی ناپاڵێوێتەوە و بەربژێر نابێت.

ئۆڵاند کە لە ڕاپرسییەکاندا وەک کەسێکی ناخۆشەویست ڕاگەیێندراوە دەڵێ بە نیازە شانسی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بدا بە حیزبی سوسیالیست تا بەسەر محافزەکار و توژندئاژۆکاندا سەرکەون.

پێش بینی دەکرێت، مانۆئێل والس، سەرۆک وەزیرانی ئێستای فەڕانسە بتوانێ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەو حیزبە لە مانگی ژانویەی داهاتوو، وەپێش ڕکەبەرەکانی بکەوێت.

محافزەکارەکانی فەڕانسە لە حیزبی کۆماریخواز، لە یەکەمین خولی هەڵبژاردنی حیزبی خۆیاندا، فڕانسوا فی یۆن ـیان وەک بەربژێر بۆ هەڵبژاردنەکان، ناساندووە.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی فەڕانسە، مانگی ئاڤریل ـی ٢٠١٥ بەڕێوە دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت