فستیڤاڵی خواردنە خۆماڵیەکان لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەڕێوەچوو

0
840

رۆژی کورد: بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی خواردنی خۆماڵی لە لایەن هەندێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان بە هاوکاریی ژووری خێرخوازیی دلۆڤان.

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، بە بەڕێوەبردنی ئەم چالاکییە ویستوویانە داهاتەکەی بۆ چینی کەم‌دەسەڵاتی کۆمەڵگا خەرج بکەن. جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکییە یەکێک لەو چالاکییانەیە کە ئامانجەکەی پیشاندانی هەستی مرۆڤ‌دۆستیی خوێندکارانی کوردە و خوێندکاری کورد هەمیشە پیشەنگ بووە.

دلۆڤان ژوورێکی خێرخوازییە کە ساڵی ڕابردوو دامەزرا و لە درێژەی ئەم ماوەدا بەردەوام خەریکی چالاکی بووە. ئامانجیی سەرەکیی ئەم ژوورە خزمەت‌کردن بە چینی کەم‌دەسەڵات و پەرەپێدانی فەرهەنگی یارمەتیدان بووە.

هەروەها پێشتر لە لایەن خوێندکارانی زانکۆی ناوبراودا، کەمپەینێک لەژێر ناوی “بەخشینی ئەندام، بەخشینی ژیانە” ڕێکخرا و ئێستایش بەردەوامە و ئامانجەکەی پیشاندانی هەستیی مرۆڤ‌خۆشەویستیی کورد و خوێندکاری کوردە. لە هەنووکەدایش زیاتر لە ٥۰ ئەندامیان هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.