فرۆکەکانی هاوپەیمانان دەڤەرێکی رۆژئاوای کوردستانیان بوردومان کرد

0
729

بە پێ سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی (١٠ی ژانویە ٢٠١٦ی زایینی)، فرۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان گوندێکی دەڤەری “گرێ سپی”-یان بوردومان کرد و لە ئەنجامدا پێنج هاونیشتیمانی کوردی دەڤەرەکە گیانیان لەدەست دا.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سیواری رەقە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە “فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، بوردومانی شارەدێی’عەین عیسا’-یان کردووە و لە ئاکامدا پێنج هاوڵاتی سڤیل گیانی خۆیان لەدەستداوە”.
لە بەشێکی تری راگەیێندراوەکەدا بە وردی ئاماژە بە شوێنی بوردومانەکە و ناوی هاوڵاتیان کراوە و هاتووە “لە ئاکامی ئەو بوردومانەدا لە گوندی ‘شیفاک’ لە رۆژئاوای  شارەدێ ‘عین عیسا’ پێنج هاوڵاتی کە ناوی یەکێکیان خەلەف عەسکەرە هاوکات لەگەڵ سێ منداڵی خۆی و کچێکی برازای بە هۆی بوردومانی فرۆکەجەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گیانی خۆیان لەدەستداوە”.

شارەدێ ‘عین عیسا’ لە باشووری هەرێمی ‘گرێ سپی’ رۆژئاوای کوردستان هەڵکەوتووە و ئێستاکە لەژێر
کونترۆڵی هێزەکانی سوریای دێموکراتدایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت