فرۆشیارانی کەرستەگەلی سەتەلایت لە کرماشان هەڕەشەیان لێکرا

0
905

جێگری کار و باری کۆمەڵایەتی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان باس لە هەبوونی گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ بڵاوکەرەوە و فرۆشەرانی کەل و پەلی سەتەلایتی کرد و کوتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسانە لە سەرەکیترین کارەکانی ئێنە لەوەی بەدواوە دەبێت.

محەممەدڕەزا ئاموویی بە سەرنجان بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەتەلایت لەسەر خەڵک و بەتایبەتی گەنجەکان کوت: لەوە بەدواوە لەگەڵ بڵاو کردنەوەی هەر جۆرە کەرستەیەکی سەتەلایت، زۆر بە تووندی دەجووڵێینەوە.

ناوبراو هەروەها داوای لەسەرجەم بنەماڵە و دام و دەزگاکانی تر کرد کە یارمەتیان بدەن و کوتی: کەم کردنەوە و بنەبڕ کردنی سەتەلایت، پێویستی بە هاوکاری بنەماڵەکان و دام و دەنگاکانی ترە.

شایانی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی حکومەتی، هەڕەشە لەسەر بنەماڵە دەکەنە پاساوی کۆکردنەوەی سەتەلایت و ڕێگری کردن لە بوونی بەڵام پسپۆڕان و تەنانەت خەڵکی ئاساییش لایان وایە کە ئەوە بیانوویەکە و بەر لە هەموو شتێک، کۆماری ئیسلامی لە وریا بوونەوەی خەڵک و پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوە و یەکگرتوویی خەڵک و هاوهەڵوێستیان لە ڕووداو و پێشهاتە کۆمەڵایەتییەکان، دەترسن.

دژبەرانی کۆکردنەوەی ماهوارە و فیلتێرینگ لە ئێران دەڵێن: باشتر وایە لە بری پێشگرتن لە بوونی سەتەلایت، ڕێگا و شوێنی تر بگیردرێتە پێش و هەروەها ئەگە رمەبەستی حکومەت سیاسی نیە، چؤنە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تری وەک فەیسبووکی، فیلتێر کردووە؟

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت