عەلی ئەکبەرى ویلایەتى: بەشار ئەسەد بۆ کۆمارى ئیسلامى هێڵى سورە

0
928

عەلى ئەکبەرى ویلایەتى ڕاوێژکارى نێونەتەوەى خامنەیى کە ئێستا بە هۆى سەردانێک لە وڵاتى لوبنان ـە لە دیدارێکى تەلەفزیۆنى لە گەڵ کەناڵى ئەلئتیحاد، ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد بۆ کۆمارى ئیسلامى هێڵى سوورە.

ویلایەتى کە بەر لە لوبنان سەردانى دیمەشق و بەشار ئەسەدى کردبوو لە دیدارى خۆى لەگەڵ ئەسەد، پێی گوتبوو کە کۆمارى ئیسلامی بە چاوى ڕێزەوە سەیرى هەوڵ و قوربانیەکانى ئێوە لە بەرامبەر تیرۆریسم دەکات و خامنەى بەردەوام دوعا بۆ سەرکەوتنى ئێوە دەکات.

لە بەرامبەردا بەشار ئەسەد سپاسی هاوکارییەکانى ئێرانى کردەوەو گوتى بوونى ئێران بۆ گەل و حکومەتى سوریا دەبێتە هۆى  ئارامى و دڵگەرمی..

شایانى باسە  پشتیوانىی ئێران بە هەموو شێوەیەک لە بەشار ئەسەد بۆ مانەوەی لە سەر دەسەڵات، بۆتە هۆى کوژرانى زیاتر لە نیو ملیون کەس و بریندار بوونى نزیکەى ٢ ملیون کەس و ئاوارە بوونى نیوەى حەشیمەتى سوریە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.