عەرەبستان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەروبەری کۆشکی پاشایەتیی ئەو وڵاتە تبەردایەوە

0
477

هێزە ئاسایشیەکانی عەرەبستانی سعوودی ڕایانگەیاند کە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە دەوربەری کۆشکی پاتشایی ئەو وڵاتە لە شاری ڕیاز تەقاندەوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە سەر ناوونیشانی فڕۆکەکەن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵدەریەکانی عەڕەبستانی سعوودی، هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە شاری ڕیاز لە دەوروبەری کۆشکی پاتشایەتییی ئەو وڵاتە بەرداوەتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی عەرەبستان بڵاویان کردووەتەوە، کاتژمێر ۸ی ئێوارە بەکاتی عەرەبستان سعوودی، ڕۆژی یەکشەمە ۲۲ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، بازگەیەکی پشکنین لە شاری “خزامە” فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە لە ڕێگای دوورەوە کۆنترۆڵ کراوە، تەقاندەوە.

بەرپرسە ئەمنیەتییەکانی عەرەبستانی سعوودی سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە سەر ناوونیشانی ئەو فڕۆکەیەن، بەڵام تاکوو ئێستا پێسپێردراوی فڕۆکەکەیان ڕانەگەیاندووە کە لە ناو خاکی ئەو وڵاتە بە چە مەبەستێک بەکار هێنراوە.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە، ئەرتەشی ئیسراییل ڕۆژی هەینی ۱۳ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲٤ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەربازییەکانمان لە سەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران و بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەو بارەوە بە دەستمان گەیشتوون، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڵگری مادەی تەقینەوە بوون و بە مەبەستی کاری تیرۆریستی و تەقینەوە ڕەوانەی خاکی ئیسراییل کراون.

حکوومەتی ئیسراییل لە دووپات کردنەوە ئەم چەشنە کردەوە تیرۆیستیی و تەقینەوانەی ئێران، نیگەرانی خۆی دەربڕی.

بەرپرسێکی پللەبەرزی حکوومەتی عەرەبستانی سعوودی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “ڕوویتێرز” ڕایگەیاند، مەلەک سەلمان، پاتشای ئەو وڵاتە لە کاتی ڕووداوەکەدا لە کۆشکەکەی خۆی لە شاری ڕیاز نەبووە و لە شوێنەێکی‌تری ئەو شارەدا بووە.

ڕۆژی هەینی ۲۰ی ئاپریلی ۲۰۱۸ زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۳۰ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ کوردی، وتەبێژی وەزارەتی ناخۆیی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند، کەسانێکی نەناسراو هێرشیی چەکدارییان کردووەتە سەر بازگەیەکی پشکنین لە نێوان دوو ویلایەتی ئەلماجاریدە و باریک کە دەکەونە باشووریی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەدا چەند کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکان و کەسێکیش لە هێرشکارەکان کوژراون.

هێزە ئەمنیەتییەکانی عەرەبستانی سعوودی تاکوو ئێستا ناسنامەی ئەو هێرشکارانەی ڕانەگەیاندووە.

کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد ڕایدەگەیێنێت، بەپێی دوژمنایەتیی و هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران لە عەرەبستانی سعوودی و بەپێی ڕابردوو و مێژووریی پڕ لە تیرۆر و تیرۆریستکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتی هەرێمی کوردستان ــ باشوور، هەیەتی و دەست تێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و نانەوەی بشێوی و ئاژاوەگێڕی، گومان دەکرێت کە ئەو کردەوە تیرۆریستانە لە ناو خاکی عەرەبستانی سعوودی کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.