عەبادی و مالکی، دوو لیستەی جیا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراق، دەدەن.

0
910

بەپێی ڕاگەیێنداوی حیزبی دەعوەی ئێراق، هەر کام لە حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئێراق و نووری ئەلمالکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێراق، دوو لیستەی جیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێراق دەدەن و بە جیا بەشدار دەبن.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی حیزبی ئەلدەعوە، هیچ کام لەو دوو بەربژێرە، بۆیان نیە لەسەر ناوی ئەو حیزبە پرۆپاگەندا بۆخۆیان بکەن و ئەندامانی ئەو حیزبەش خۆیان موختارن لەوەی کە دەنگ بە کامیان بدەن.

ئەو هەواڵە، ڕۆژی شەممە ١٣ی ژانویە/٢٣ی بەفرانبار، لە ڕێگای ڕاگەیێندراوی فەرمیی حیزبی دەعوەوە بڵاو کراوەتەوە.

حیزبی دەعوە ڕاشیگەیاندووە کە هیچ پێویستیەک بۆ ئەوە نابینێ کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراقدا، لیستەیەک بخاتە ڕوو و پێشنیاری بکات.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، دوای کۆبوونەوەی گشتیی ئەو حیزبە کە سەرەکیترین حیزبی ئێراقە، ئەو بڕیارە دراوە.

بڕیار وایە، عەبادی، لیستەیەک بە ناوی “ئەنەسر و ئیسلاح” بداتە دەر و مالکیش، لسیتەیەک بە ناوی “دەوڵەتی یاسا” بخاتە ڕوو.

لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوەکەی حیزبی دەعوەدا هاتووە: “حیزبی ئیسلامیی ئەلدەعوە، پیداگری لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلمانی لە کاتی خۆیدا دەکاتەوە و هیوای وایە کە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە دەستەبەر بوونی چاکسازی و گۆڕانێک کە بۆ شارۆمەندانی ئێراقی، خزمەتگوزاری، ژیانێکی سەربەرز، نوێژەن کردنەوەی ئێراق و بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی، بەدواوە بێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.