عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی ده‌ستی به‌ سه‌ر كه‌شتییه‌کی پڕ له‌ چه‌كی ئێرانی داگرت

0
726

هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ ڕابه‌رایه‌تی عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی ، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانیدا گرت كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێ بووه‌ و ویستوویه‌تی به‌ره‌و یه‌مه‌نی بگوازێته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (14.2.2016)، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ كه‌شتییه‌كه‌ كردووه‌، تا بزانن ئایا وه‌ك ڕێگه‌یان پێ دراوه‌، دا و ده‌رمانیان پێیه‌ یان كه‌ره‌سته‌ی قاچاخیان گواستووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك ده‌بینن زۆربه‌ی باری كه‌شتییه‌كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌.

كه‌شتیی “مینبور سیدار” كه‌ ئاڵای “دورگه‌كانی مارشاڵ”ی هه‌ڵكردبوو، پڕی بووه‌ له‌ ئامێری پێوه‌ندییكردن به‌ كۆد و چه‌ندان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی كه‌ له‌ به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه‌ گواسترابوونه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ و هه‌ر پێوه‌ندیدار به‌ عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی ئه‌و وڵاته‌ وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە سووریه‌ هێزی ئاسمانی و سەربازی بۆ بنکەی ئاسمانی ئینجێرلیک لە تورکیه‌ دەنێرێ
. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیه‌ رایگەیاند ” سعودیە دەستی کرد بە ناردنی فڕۆکەکانی بۆ بنکەی سەربازی ئینجەرلیک لە باشووری تورکیه‌، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریه‌”.
چاوشئۆغڵۆ گوتی ” سعودیە شارەزایانی ناردووەتەوە بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک لەپێناو لێکۆڵینەوە لەوەی کە پێویستە بکرێت”. وەزیری دەرەوەی تورکیه‌ هەروەها جەختی کردەوە ” پێویستە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە سووریه‌ ئەنجامبدرێ و، سعودیەش دەتوانێ هێزی زەمینی بنێرێ ئەگەر پێویستی کرد، هەوڵەکانی سعودیەش لەپێناو جێگیربوونی دۆخی تورکیان لە دژی تیرۆردا”.

رۆژی هەیینیش23ی رێبەندانی 1394،بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا رایگەیاندبوو ” دەستوەردانی زەمینی تورکی- سعودی لە سووریه‌ ئەگەرێکە کە ناکرێت دووری بخەینەوە” و، جەختیشی کردەوە لەوەی هێزەکانی دەتوانن بەرەنگاریان ببنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.