شەھرام نازری خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی بەدەست ھێنا

0
1131

گۆرانیبێژی کورد “شەھرام نازری” خەڵاتی تەندیسی حافزی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی لە پازدەیەمین جەژنی “دنیای وێنەیی” بەدەست ھێنا.

گۆرانیبێژی ناوداری کوردی خەڵکی کرماشان “شەھرام نازری” بە گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی “ئێران بێرگێر” لە دەرھێنانی سینەماکاری لوڕ “مەسعوود جەعفەری جەوزانی” لە پازدەیەمین جەژنی سینەمایی ـ تەلەڤیزیۆنی “دنیای وێنەیی” ئێران، بۆ وەرگرتنی خەڵات کاندید کرابوو.

نازری لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم جەژنە سینەماییەوە وەکوو باشترین گۆرانیبێژی ساڵی ئێران لە بواری سینەمادا دەستنیشان کرا و خەڵاتی تەندیسی حافزی ئەم جەژنەی پێبەخشرا.

شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لەشاری کرماشان لەدایک بووە و بە حوکمی ئەوەی کە بنەماڵەکەی لایەنگری هونەر بوون هەر لە سەردەمی منداڵیدا، دایکی لەگەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای کردووە و بەهۆی ئۆگریی بە مۆسیقا و هونەر، قۆناغە ئەستەم و دژوارەکانی موسیقای بڕیوە و لەحاڵی حازردا لە بوارەکانی گۆرانیبژی، دانانی ئاواز، موسیقای ئێرانی و کوردی چالاکی هەیە.

نازری لە تەمەنی ٩ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی خۆی لە رادیۆی کرماشان بەڕێوە بردووە و لە تەمەنی ١١ ساڵیشدا لە رادیۆ و تەلەویزیونی ئێران چەند گۆرانییەکی چڕیوە.

شارام نازری کە بە “شوالیە آوازی ایران” ناسراوە لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا کەڵکی لەشێعرەکانی “مەولانا” وەرگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.