شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئیسراییل و سووریە هاتە ئاراوە

0
1912

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوێکی ئەرتەشی ئیسراییل، دوات ئەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل، شەوی پێنج شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، چەند هێرشێکیان لە خاکی سووریە ئەنجام داوە، لەلایەن مووشەکە زەوی بۆ هەواکانی سووریەوە، ڕووبەڕووی دژکردەوە بوون.

ئەرتەشی سووریەش هاوکارت ڕایگەیاندووە، ئەوان توانیویانە یەکێک لە فڕۆکەکانی ئیسراییل لە نەواری غەزە بپێکن و کەوتۆتە خوارەوە، بانگەشەیەک کە ئەرتەشی ئیسراییل ڕەتی کردۆتەوە.

ئەرتەشی سووریە هەروەها ڕایگەیاندووە کە، دوای ئەوەی کە ٤ فڕۆکەی ئیسراییل لە ئاسمانی لوبنانەوە هێرشیان کردۆتە سەر خاکی سووریە، مووشەکەکانی سووریە وڵامیان داوەتەوە و یەکێکیان خستۆتە خوارێ.

پێشتر هەواڵی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسراییل بۆ سەر کاروانی چەک و چۆڵی حیزبووڵا لە خاکی سووریە بڵاوببۆوە بەڵام ئەوە جیدیترین پێکدادان لە نێوان سووریە و ئیسراییل لە شەش مانگ ڕابردووددایە.

ئیسراییل بە هۆی بوونی چەکدار و هێزەکانی حیزبووڵا لە سووریە کە لایەنگری و پشتیوانی لە ڕژیمی ئەسەد دەکەن، هێرش دەکاتە ئەو بەشە لە خاکی سووریە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت