شەڕ و تێکەڵچوونی نیزامی لە کوردستان درێژەی هەیە

0
988

هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە کوردییەکانی ئوپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان دەکەن.

چەند رۆژ پێش لە ئێستا، لە ناوچەی “چەم‌زرشک” سەربە شاری سەلاسی‌باوەجانی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی سەر بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامی رووی داوە.

بەپێی ئەو هەواڵە بڵاوکراوەکان، لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا ٤ کەس لە ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کوژراون و ٤ کەسیش لە هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوون.

ماڵپەڕی حکوومەتی “قەدیسانی کرماشان” لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوەتەوە، لەو شەڕ و تێکەڵچوونانەدا یەکێک لە گریلاکانی پژاک بە دەست هێزەکانی سپای پاسداران بە دیل گیراوە.

هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) سەبارەت بەو تێکەڵچوونە هیچ هەڵوێستێکی فەرمیان لە خۆیان نیشان نەداوە.

لە لایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، چەند رۆژ پێشتر، لە ناوچەی مەریوان شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای پاسداران روویدا کە یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژراوە.

هەتا ئێستا کۆمەڵەی شۆرشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستان بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتی ئەو شەڕەیان لە ئەستۆ نەگرتووە و ئۆرگانی حکوومەتی و نیزامیی ئێڕان روودانی ئەو شەڕەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.

پێشتریش، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کراوەتەوە سەر پایگایەکی نیزامیی لە گوندی “درەویان” سەر بە شاری دیواندەرە و هەروەها شەڕ و تێكهەڵچوون لەشارەکانی کامیاران و خۆی لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران رووداوە، بڵابووەتەوە.

لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا ٦ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژراون، بەڵام ئۆرگانەکانی سەر بە سپای پاسداران هیچ هەڵوێستێکیان لە خۆیان سەبارەت بەو تێکەڵچوونە لە کوردستاندا دەرنەبڕیوە.

“پژاک” بە شێوەی فەرمیی بەرپرسایەتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.

بە هۆی ئەمنیەتی بوونی بارودۆخی کوردستانی ئێران شووناسی ئەو هێزە چەکدارانە و شێوەی چالاکیان لەو ناوچانەدا بە ناروونی ماوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.