شەڕی کوردستان لەسەرکار لابردنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی لێکەوتەوە

0
1056

ڕۆژی کورد: دوابەدوای بەرین بوونەوەی ئاستی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان پێشمەرگەکانی کورد و سوپای تیرۆریست و داگیرکەری پاسداران لە کوردستان، ڕژیمی ئیسلامی ئێران فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی دوای ٢٧ ساڵ لەسەر کار لابرد.

بە بڕیاری عەلی خامنەیی ڕێبەری داعشی شیعەی ئیسلامی پاسدارێک لە جێگەی حەسەن فیرووزئابادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەکەی داندرا، بڕیارێک کە بە بڕوای چالاکانی سیاسی بۆ ترسی ڕژیم لە ڕووخان دەگەڕێتەوە.

محەمەد باقری کە بە یەکێک لە کەسە خوێنڕێژەکانی ڕژیم ناسراوە و دەستی لە کوشتنی سەدان کەسدا هەبووە، بە بڕیاری خامنەیی بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی دیاری کراوە.

خامنەیی لە حوکمی دیاری کردنی ئەو پاسدارەدا ڕایگەیاندووە: “چاوەڕوان دەکرێ کە لەو بەرپرسیارەتییەدا هەموو توانایی خۆت بۆ ڕاکێشانی خەڵك بۆ نێو ڕیزەکانی هێزی چەکدار وەگەڕ بخەیت و نیزام لەو هەڕەشانەی کە لەسەریەتی بە کردەی ئینقلابی بیپارێزیت”.

فەرماندەی ئێستای هێزە چەکدارەکان (باقری) بەهۆی سەرکوت و کوشتنی ناڕازیانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٨٨ وەکوو مۆرەیەکی جینایەتکار ناسراوە و بەو هۆیەوە خامنەیی بۆ سەرکوتی زیاتری خەڵک بۆ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی دیاری کردووە.

باقری بەر لە دەستنیشان کران بۆ فەرماندەیی هێزی کوشتاری خەڵک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاوبەشی هێزە چەکدارەکاندا بەرپرسایەتیی هەبوو.

دەستنیشان کردنی ئەو پاسدارە بۆ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی داعشی شیعه دوای ئەوە دێت کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تیرۆریستیی پاسداران لە چەندین بەرەوە بە دەستی پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات تووشی شکست بوون و بە پێی ئامارەکان نزیک بە ٢٠٠ کەس لەو هێزانە بەدەستی پێشمەرگەکان بە کوشت چوونە.

لەماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی سەردەشت، شنۆ، پیرانشار، مەریوان و سەوڵاوا و سەقز لەگەڵ هێزەکانی ڕژیم تووشی تێکهەڵچوون بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت