شەڕو پێکدادان لە نێوان لایەنگرانى ڕەفسنجانى و خامنەى دروست بوو

0
919

دوێنى  لە حوزەى علمى  شارى خورەم ئاباد لە کاتى وتارى “حسین اله کرم” کە ڕەخنەى توندى لە سەردانى فائزە هاشمى کچى ڕەفسنجانى بۆ لای بەهاییەکان کرد و دواتر بە ڕەفسنجانى و کچەکەى جنێو درا کە ئەو چەندە لە لایەن هەندی لایەنگرى ڕەفسنجانى بوە هۆى نارەزاى و دواتر بوە هۆى شەڕۆ پێکدادانیان .

دواى ڕەنگ دانەوەىئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان  فەرماندارى خورەم ئاباد لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی ایلنا دروست بونى ئەو شەڕو پێکدانانەى پشت ڕاست کردەوە.

بە گوێرەى هەندێک سەرچاوە لەو شەڕو پێک دانانەدا لایەنگرانى خامنەى بە شێوەیەکى دڕەندانە بە بەکارهێنانى داروبەرد لایەنگرانى ڕەفسنجانیان بریندار کردوە.

شایانى باسە ساڵانى ڕابردوو بەردەوام نێوان ڕەفسنجانى و خامنەى بە هۆى بە دەست گرتنى دەسهەلاتەوە شەڕێکى نهێنى لە ئارا دا بوە کە ئەمشەڕە نیشان دەدات کە ئەو شەڕە تا رادەى لایەنگرانیان هاتۆتە خوارێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.