شەپۆل گرتوویی پێرێژنێک لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین لەژێرلاقی مانگاکەیدا

0
959

رۆژی کورد: تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لە ناوچەی “شێرهانی”ی سەربە شارستانی دێهلوڕان لە ئوستانی ئیلام پیرێژنێکی تووشی شەپۆل گرتوویی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی رۆژی کورد، ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵان، لەکاتی لەوەڕاندنی تاقە مانگاکەیدا، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لەژێر لاقی مانگاکەیدا، تووشی مەوج گرتوویی بووە.

ناوی ئەو ژنە تەمەن ٥٩ ساڵەیە، حەمیدە راسەن ڕاگەیاندراوە، کە هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

تەنیا لە ماوەی ٢٠ رۆژی ڕابردوودا، سەرەڕای ئەویەکە زیاتر لە ٣٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە مین‌ڕیژ کراوەکانی ئیلام و کرماشان بەکوشت چوون و هاووڵاتیان بەو هۆیەوە تووشی زیانی ماددی بوونەتەوە، چەندین کەسیش تووشی کەمئەندامی و مەوج گرتوویی بوونەتەوە.

سەرەڕای ئەو هەموو زیانە گیانی و ماڵییە بە هاووڵاتیانی هەژار و کەمداهاتی ئەو ناوچەیە و هەبوونی ملیۆنان مینی دژە نەفەر و دژە تانک لەو ناوچە شەڕ لتێدراوەکانی کوردستان، تەنیا دوو تیمی ١٠٠ کەسی بەشێوەی نیوە چڵ سەرقاڵی خاوین کردنەوەی کێڵگە مینەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانن.

ئاماری بەشێک لە ڕووداوەکانی مین لە کوردستانی خۆرهەڵات لە شەش مانگی ڕابردوودا :

  •  ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوە، ٧ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی قەسری شیرین، بەهۆی کەوتنە نێو کێڵگەی مین بەکوشت چوون.
    دەگوترێ ئەو ڕووداوە، سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جاددەی خوسرەوی لە ناوچەی “قەڵای سەوزی” هاتۆتە ئاراوەو زیان بەر مەڕوماڵاتی هەوارچییەکی کوردی ناوچەکە گەیاندووە.
    – ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی،  پێش ئێستاش شوانکارەیەکی کوردی خەڵکی قەسری شیرین، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا، کەوتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی پەڕی.
    – لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئێستا کرێکارێکی تەمەن ٢٢ سڵەی شارەوانیی مەهاباد بەناوی پژمان حوسێنی و کوڕی عوسمان لەکاتی کار کردن لە چیمەنی نێو شەقامی ساحلیی مەهاباد، تووشی برینداری بوویەوە.
  • – ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا.
  • لەکاتی هێرشی سوپای پاسداران بۆ ناوچەکانی کوردستان، لە قووڵایی خاکی کوردستاندا دەوروبەری شار، گوند و پایەگاکانیان مین‌ڕێژ کرد و پاش دوو دەیە لەو هێرشەی سوپای پاسداران، هێشتا مینە چێندراوەکان هەڵنەگیراونەتەوە و ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد لە شار و گوندەکان دەبنە قوربانی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.