شەش پەرتووکی نووسەر و وەرگێڕێکی خۆرهەڵاتی، بڵاو کرایەوە

0
903

ڕۆژی کورد: نەشری گوتار لە سەقز ٦ بەرهەمی نووسەر و وەرگێڕی کورد عەزیز مەحموودپووری بڵاو کردەوە.

هەواڵدەریی هاژە لەمبارەوە ڕایگەیاند: “ئەو شەش بەرهەمە بریتین لە شەش کتێبی نووسەری بە ناوبانگ “شێل سیلوێرستاین” نووسەری ئامریکایی کە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی نووسیون.”

 ئەو بەرهەمانە بە ناوەکانی زەڕافە و نیوێک، لافکادیۆ، لەتی ون بوو، کێ کەرگەدەنی هەرزان بایی دەوێ،دیداری لەتی ون بوو لەگەڵ جەغزی گەورە، و داری بەخشەندە لە لایەن عەزیز مەحموودپوور نووسەری بۆکانییەوە  بە زمانێکی پوخت و پاراو کراونەتە کوردی و لە ئێستاوە لە کتێبفرۆشییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەست خوێنەر و بەردەنگانی ئەدەبی منداڵان دان.

ئەو نووسەر و وەرگێڕە کورد، لە ساڵانی پێشوودا، دوو کۆمەڵە چیرۆک بە ناوی “حەشری ڕەنگەکان” و “فەرموون چایەکی گەرم” و نۆڤلێتی “خەونی پەپوولەپاییزە” بڵاو کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت