شۆرای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان  بڕیارنامەیەکی دژ بە ئێران دەرکرد

0
837

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی لە لایەن ژمارەیەک وڵاتی ئەندامی شۆرای مافەکانی مرۆڤەوە پڕۆژە بڕیارێک پێشکەش بە شۆرا کرا، ڕۆژی ٢٤ی مارسی ٢٠١٧ لە دوایین کۆبوونەوەی خۆلی سیوچوارەمی ئەو شۆرایەدا بڕیارنامەکە کەوتە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرا. بە پێ ئەو بڕیارنامەیە، ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری تایبەت پەسند کرا، ماوەی ئەرکی ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا بۆ ماوەی ساڵێک درێژکرایەوە، داوا لە ڕاپۆرتیڕی تایبەت کراوە کە بۆ خۆلی سیوحەوتی شۆرا کە دەکەوێتە فڤریە و مارسی ٢٠١٨، ڕاپۆرتێک لە سەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئامادە بکات. هەر وەها داوا لە ‌حکوومەتی ئێران کراوە ڕێگا بە ڕاپۆرتێری تایبەت بدات بۆ سەردانی ئێران و هەموو جۆرە هاوکاریەکیشی بکات و زانیاری پێویست بخاتە بەردەستی.

لە کۆتاییشدا داوا لە سکێرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە کە هاوکاری ڕاپۆرتێری تایبەت بکات بۆ ئەنجامی کارەکەی.

دەنگی سەرجەم ٤٧ ئەندامی شۆرای مافەکانی مرۆڤ بەو جۆرە بوو:

دەنگی ”بەڵێ” ٢٢

دەنگی ”نە” ١٢

ئامادە نەبووان ١٣

دەقی وەرگێڕدراوی بڕیارنامە پەسندکراوەکەی شۆرای مافەکانی مرۆڤ :

شۆرای مافەکانی مرۆڤ

بە گەڕانەوە بۆ مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان، جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، بڕیارنامە جیهانیەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و هەموو بەڵگەنامە نێۆنەتەوەییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، بە وەبیرهێنانەوەی بڕیارنامەکانی ٩/١٦ ی ٢٤ی مارسی ٢٠١١، بڕیارنامەی ١٢/١٩ی ٣ی ئاڤریلی ٢٠١٢، بڕیارنامەی ٢٣/٢٢ی ٢٢ی مارسی ٢٠١٣، بڕیارنامەی ٢٤/٢٥ی ٢٨ی مارسی ٢٠١٤، بڕیارنامەی ٢١/٢٨ی ٢٧ی مارسی ٢٠١٥ و ١٩/٣١ی ٢٣ی مارسی ٢٠١٦، بڕیارنامەی ٢٠٤/٧١ی ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٦ی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، و هەموو بڕیارنامە نێۆخۆییەکانی کۆڕی گشتی پەیوەیست بە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران، و نیگەرانیەکان لە ئامادە نەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری سەبارەت بە داواکاریەکانی شۆرا و کۆڕی گشتی کە لەو بڕیارنامەیەدا گونجێندراون،

بە دڵفراوانیەوە پێشوازی لەو ڕاپۆرت و داواکارییانەی ڕاپۆرتێری تایبەت دەکەین کە سەبارەت بە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەشی شۆرای مافەکانی مرۆڤی کردوە، و ڕایدەگەینین کە بە چڕی سەرقاڵی ئەو بارودۆخە و ئەو ڕەتکردنەوەیەی کۆماری ئیسلامی ئێرانین بۆ سەردانی ڕاپۆرتێری تایبەت بۆ ئێران.

بە وەبیرهێنانەوەی بڕیارنامەی ١/٥، پەیوەست بە پێکهاتنی دامەزراوەکانی شۆرا، و ٢/٥ی ١٨ی ژۆئەنی ٢٠٠٧، پەیوەست بە ڕێساى ڕەفتاریی ئەرکدارانی کاری ڕاپۆرتێری تایبەتی شۆرا، و بە دەستنیشانکردنی پێویستیەکان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانی، بە پێ بڕیارنامە دەرکراوەکان و پاشکۆەکانیان؛

  1. بڕیار بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی راپۆرتێری تایبەت بۆ چاودێری بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی یەکساڵ دەدرێ، و داوا لە راپۆرتێری تایبەت دەکرێ تا ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی پێشکەش بە خۆلی سیو‌حەوتەمی شۆرای مافەکانی مرۆڤ و حەفتاودووهەمین خۆلی کۆبوونەوەکانی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.
  2. داوا لە ‌حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێ بۆ هاوکاری تەواو لە گەڵ ڕاپۆرتێری تایبەت، ڕێگا پێدان بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکە، و خستنە بەردەستی هەموو زانیاریەکانی پێویست بۆ ئەنجامی ئەرکەکەی؛
  3. داوا لە سکێرتێری گشتی دەکرێ بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریەک بە ڕاپۆرتێری تایبەت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت