شانۆ سەرشەقامی “باوکم” لە سەقز بەڕێوە چوو

0
637

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە دۆینێوە شانۆی “باوکم” کە کارێکە لە گرووپی شانۆکاریی “زریان”ی شاری سەقز، بە شێوەی شانۆی سەرشەقام دەستی بە نواندن کردووە و تا ئێوارەی رێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە بەردەوامە.

شانۆی “باوکم” کە بابەتێکی تەنزی کۆمەڵایەتییە لە پارکی مەولەوی کوردی شاری سەقز و بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردەواری بەڕێوە دەچێ.

دەرهێنەری ئەو شانۆیە ئومید سوزەنی یە و ئەو نیار (ئەکتەر)انەش تێیدا دەور دەگێڕن: ئومید سوزەنی، سەعادەت حوسێنی، سەلاحەددین شارعی، شاهۆ یارئەحمەدی، فەوزیە پەهلەوانی، نەوید ئەرغەوانی و بێهزاد مەحموودیان.

بە پێی زانیارییەکان، خەڵکێکی بەرچاو پێشوازییان لەو شانۆیە کردووە و بینەرێکی بەرچاوی لێ ئامادە بووە.

شانۆی سەرشەقام لەو ساڵانەی دواییدا و بەتایبەتی لە شاری مەریوانی کوردستانی خۆرهەڵات، برەوێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و تا ئێستا هونەرمەندگەلێکی باش لەو بوارەدا بەرهەمیان بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.