شانۆی دەرھێنەرێکی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان لە لایەن فێستێڤاڵی ھونەری لیون ـی فەڕانسە بەشداری دەکات

0
893

بە پێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” ، شانۆی  “عیشا” بەرھەمی تریفە کریمیان، شانۆکار و دەرهێنەری کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان،   بە وەڕگێڕدران بە زمانی فەڕانسە، لە بەشی شانۆنووسی ئەم فێستێڤاڵە بەشداری کرد و لە لایەن ئامادە کارانی ئەو رێو ڕەسمەبۆ بەشداری لەم ڤێستیڤاڵە پەسەند کرا.

فێستیڤاڵی دووساڵانەی ھونەری لیون لە وڵاتی فەڕانسە یەکێکە لە ڕووداو گرنگە کولتوریییە نێو نەتەوەییەکان  کە تێیدا پێشانگایەک لە بەرھەمە ھونەری و بەرھەمە ھونەرییە هاوچەڕخەکان لە چوار گوشەی شاری لیوان، نەمایش دەکرێت.

تریفە کەریمیان لەم پێوەندییەدا دەڵێ: لە فێستێڤاڵی ئەم جارەی فێستیڤاڵی دوو ساڵانەی ھونەری لیۆنی فەڕانسەدا شانوگەلێک بە تەوەی “شەڕ لە گەڵ تیرۆریسم” نیمایش دەکرێن، شانۆی “عیشا”، کە دەرباەری ھەوڵی تێرۆریستی داعش و ئێش و ئازاری و گیان لەدەستدانی شارۆمەندانی کوردی ئیزەدییە لەو فێستیڤالە پەسەند کراوە. کاتی بەرێوە چوونی فێستێڤاڵی لیۆن، مانگی خاکە لێوە ئەمساڵ دەبێت.

تریفە کەریمیان یەکێکە لە نووسەران و دەرهێنەران و شانۆکارانی ناسراوی خۆرهەڵاتی کوردستان و تا ئێستا چەندین کاری هونەری سەرکەوتووانەی بەڕێوە بردووە کە دەتوانین ئاماژە بە شانۆی “سه‌مایه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووکه‌کان” لە نووسینی ئەو خاتوونە شانۆکارەی کورد بکەین کە  فاتح بادپەروا دەرهێنەری کردووە و زیاتر لە دە ڕۆژ لە شاری مەریوان پێشان داروە.

چیرۆکی ئەو شانۆیە باس لە خۆسووتاندن و توندوتیژی بۆ سەر ژنان دەکات و لەکتێبی “ملوانکەی شین”‌ی مامۆستا شەریف وەرگیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.