شانۆی تەقە و تەقینەوەکانی ئەمڕۆی تاران

0
906

ڕوانگەی ڕۆژی کورد:

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەواڵی چەند تەقینەوە و تەقەکردن و کوژرانی ٨ کەس لە تاران بڵاو بۆوە.

ئەو هەواڵە لەلایەن هەموو ڕاگەیێنە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی، چرکە چرکە راگواسترا.

دواتر داعش بەرپرسیارەتیی ئەو تەقینەوە و هێرشانەی وەئەستۆ گرت.

لە هێرشی ٤ چەکدار بۆ پارلمانی ئێران، دەگوترێ ٨ کەس کوژراون. لە هێرش بۆسەر گۆڕی خومەینیش دەگوترێ یەکێک لە خۆکوژەکان لەجێوە و بەر لە خۆتەقاندنەوە کوژراوە.

خاڵی جێگای پرسیار، چۆنیەتیی چوونە ژووری ئەو ٤ کەسەر چەکدارە بۆ ناو مەجلیسە کە سەرەڕای دۆخی پارێزراوی مەجلیس، ئەو ٤ کەسە چەکدارە چۆن چوونەتە ناو مەجلیس.

لەلایەکی ترەوە ئێستا پرسی خرانە ناو لیستەی تیرۆریستیی سپای پاسداران لە ئەمریکا لە ئارا دایە و ئەوەش دەستی ئێران لە ناوچەکە بەتەواوی کورت دەکاتەوە.

کارناسی سیاسیی ناوەندی ڕۆژی کورد لەمبارەوە لای وایە کۆماری ئیسلامی بەو هەوڵە شانۆییانە دەیهەوێ دوو پرس بۆ خۆی چارەسەر بکات.

یەک: دۆخی قەتەر و پرسی یارمەتیی یەک میلیارد دۆلاریی ئەو وڵاتەی هاوپەیمانی ئێران بۆ پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان.

دوو: پرسی خرانە ناو لیستەی تیرۆریستیی سپای پاسداران.

کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بەو شێوەیە خۆی بە قوربانیی تیرۆری نیشان بداتە و ئەو پرسیارە وڵام بداتەوە کە بۆ چی سەرەڕای ئەوەی کە هەموو ناوچەکە لە ناو ئاگر و شەردا دەسووتێ بەڵام کۆماری ئیسلامئ ئارامە؟

ئێستا بە وەئەستۆ گیرانی ئەو هێرشانە لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشوە، کۆماری ئیسلامی خۆی بە قوربانیی تیرۆریسم نیشان دەدات و تیرۆریست بوونی خۆی دەشارێتەوە.

بەوپێیە دەکرێ بێژین، ئەو هێرشە شانۆکارانەیە لەلایەن خودی سپای پاسدارانەوە و بەوپەڕی هاوئاهەنگییەوە ئەنجام دراون و ئامانجی خۆیان دەپێکن.

خاڵی جێگای پرسیار ئەوەیە کە چۆنە لە کاتێکدا کە خەریکە ڕەقە لەلایەن هێزەکانی سووریای دێموکراتیک، بگیرێتەوە و موسڵیش بەشی هەرە سەرەکی لەدەست داعش ڕزگار کراوە و داعش بەرەو لە ناوچوونە و ئەگەر هێرشێکیش بکات دەبێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوای جیهان بێت، داعش چما لە ئێران تەقە و تەقینەوە دەکات؟ ئەوە دەتوانێ کام بەرژەوەندی بۆ داعش لە پشتەوە بێ؟

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت