ڕۆژی كورد: بڕیاره ڕۆژی ١٩ی سه‌رماوه‌ز گرووپی شانۆیی سه‌نه‌م له شاری پاوه به زاراوه‌ی هه‌ورامی شانۆی تیتیل و بیبیل كه چیرۆكێكی فۆلكلۆری كوردیی منداڵانه‌یه نمایش بكا
ده‌رهێنه‌ریی ئه‌و شانۆیه له ئه‌ستۆی خاتوو نه‌رمین گیوهچیه و فه‌تحوڵڵا ڕه‌زایی كاری نووسینه‌وه‌ی ئه‌و نمایشه‌ی له ئه‌ستۆ بووه و هه‌روه‌ها ماریا عه‌زیزی وه‌ك حه‌كایه‌ت خوان به‌شداری ده‌كا.
پێویسته بگوترێ ئه‌و شانۆیه كاتژمێر ٨ی شه‌وی ١٩ی سه‌رماوه‌ز له هۆڵی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری پاوه به‌ڕێوه ده‌چێ .