شاعیر و وەرگێڕ و نووسەری کورد، رەسووڵ ڕەش ئەحمەدی کۆچی دوایی کرد

0
1659

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شاعیر، وەرگێڕ و نووسەر و مامۆستای قوتابخانە، ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی ناسراو بە هەڵوەدا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری مهاباد، کۆچی دوایی کرد.

ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی، شاعیر و وەرگێڕ و نووسه‌ری کورد و خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد بوو که ماوه‌یه‌ک بوو تووشی نه‌خۆشی هاتبوو.
ناوبراو چه‌ند کتێبی پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردووه‌ که “شکۆی ئه‌وین”، “خه‌زێنه‌ی بزه” و “شارۆچکه‌ی شادی” وه‌ک دوایین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره‌ به ئه‌ژمار دێن.
16731028_1894148957463991_682065191_nهه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ره ئاماده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ن که به هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانه‌یه‌کی ماڵی نه‌که‌وتوونه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی هەر لە سەردەمی لاوەتییەوە، دەستی بە نووسین و هۆنینەوەی شیعر کردووە و دواتریش یەکێک لەو کەسانە بووە کە بەردەوام هاوکاریی دوورونزیکی سروەی کردووە.
ڕەش ئەحمەدی، جیا لە شاعیر و نووسەر بوون کە نووسەرییەکەی بواری شانۆنامە و فیلم نامەشی دەگرتەوە، مامۆستایەکی ناسراو و خۆشەویستی قوتابخانەکانی شاری مهاباد بوو کە بە نەتەوەپەروەری و خەمڵاندنی هەستی نەتەوایەتی لە ناو قوتابیاندا، ناسراو بوو.
ناوەندی ڕۆژی کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو شاعیر، نووسەر و مامۆستا بە ئەمەگەی نیشتمان، سەرەخۆشیی خۆی لە خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی ڕەش ئەحمەدی و خەڵکی شاری مهاباد دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت