شارۆچکەسازیی ئیسراییل لە خۆرهەڵاتی غەزە، بەپێی داوای نەتانیاهوو وەدواخرا

0
895

ڕۆژی کورد: سەرەڕای هەڕەشەکانی نەتانیاهوو لە دژی ئەو ولاتانەی کە دەنگیان بە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی شارۆچکەسازیی ئیسراییل لە ڕۆژهەڵاتی غەزە داوە، بڕیاری ئەو ولاتە بۆ سازکردنی ئاپارتومانی نوێ لەو ناوچەیە، وەدواخرا، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر، شارەوانی ئورشەلیم ئەو بڕیارەی ڕاگەیاندبوو.

دوای ئەوەی کە ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەیەکی  بە دەنگی بێ لایەنی ئەمریکا، پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارنامەیەک شارەکسازییەکانی ئیسراییل لە فەلەستین لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە بەو لاوە و لە ناویاندا لە خۆرهەڵاتی ئورشەلیم، لە ڕووی یاساییەوە بە بڕوا ناسی و داوای ڕاگیرانی کرد، نەتانیاهوو لە لێدوانێکدا گوتی “چاو بە پێوەندییەکانی نێوان خۆمان و نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەخشێنینەوە”.

حەنان، ڕوبین، یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی گەڵاڵەداڕێژی و شارۆچکەسازیی ئورشەلیم بە نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، بڕیاری سازکردنی شارۆچکە لە ڕۆژهەڵاتی غەزە بەپێی فەرمانی نەتانیاهوو ڕاگیراوە.

پێشتر بنیامین نەتانیاهوو، ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی “حەنووکا” کە یەکێک لە جەژنە گرنگەکانی جوولەکەکانە، گوتی: “هەڵوێستی ئەو ولاتانەی کە بە دژی ئیسراییل دەنگیان داوە، تێچووی ئابووری و دیپلۆماتیکی بۆ ئەوان بەدواوە دەبێ”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت