سەلاحەددین دەمیرتاش داواى لە هاوڵاتیانى دیاربەکرو و دەوروبەرى کرد بەرەو سور ڕێپوان بکەن

0
655

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکى هەدەپە و حیزبەکەى خەریکى ڕێکخستنى ڕێپوانێکى گەورە بەرەو ناحیەى سورى دیاربەکرن کە ماوەی سێ مانگە  لە لایەن هێزەکانى تورکیە ئابلوقە دراوە و هاتچۆى تێیدا  قەدەغە کراوە .

لە چەندین راگەیاندن لە کەناڵى جیا جیا هەدەپە و بە تایبەتى سەلاحەددین دەمیرتاش   خەلکى دیاربەکرو و دەوروبەرى بانگهیشتى ئەو ڕێپوانە دەکرێت و بە شێوەیەک ڕێپوانەکە ڕێکخراوە کە سبەى چوارشەمە ٢ مارس  لە هەموو ناوچەکانى دەوروبەرى سور هەرکەسەو لە شوێنى خۆى بەرەوە سورڕێبکەوت.

سەلاحەددین دەمیرتاش ئامانجى ئەو ڕێپوانە شکاندنى ئابلوقەو قەدەغە کردنى هاتۆ چۆ لەو ناوچەیە ڕایگەیاندو هیواى خواست کە خەڵک بە پێل ئەو بانگەوازە بچن.

شایانى باسە گەنجانى ناوچەى سور دواى دروست کردنى بەربەست و بەستنى ڕێگەکانى چونە ناو شارى سور سیستمى خۆسەرییان رایگەیاند و ئەو یەکە لە لایەنن هیزەکانى تورکیە بە توندى وەلام درایەوەو ماوەیەکى درێژە هاتچۆ لەوناوچەیە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کرد و بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئەندامانى پەکەکە لەو ناوچەیە دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.