سەقز: کچێکی تریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
543

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، کچێکی تەمەن ١٩ساڵان لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەگوترێ هۆکاری خۆکوژی ئەو کچە ١٩ ساڵانە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دووهەمین ئافرەتی شاری سەقزە کە خۆی دەکوژێ،  کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ڕؤژی کورددا هاتبوو، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە، ژنێک بە ناوی “بەیان.م” خەڵکی شاری سەقزکە خێزاندارە و هەروەها منداڵێکیشی هەیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی ترەوەو لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی تردا،  ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە یەکێک لە گوندەکانی بەخشی هێڵشی لە پارێزگای کرماشان، کچێک بە چەکی ڕاو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
خۆکوژی ئافرەتان لە ڕێگا و شێوازی جۆراوجۆرەوە، بۆتە یەکێک ەلە پرسە سەرەکییەکانی وڵاتی ئێران بە گشتی و کوردستانی خۆرهەڵات بەتایبەتی و کۆماری ئیسلامی لە جیاتی شیکاری ئەو پرسە و دۆزینەوەی ڕێگاچار، هۆکاری ئەو خۆکوژییانە بە کێشەی دەروونی ڕادەگەیێنێت.

لە هەمان کاتدا، هەواڵەکان باس لە گیان لە دەست دانی ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵان لە ڕووداوی تەقینەوەی گاز لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان دەکەن کە بە هۆی تەقینەوەی گاز لە بن دیوارە ڕووخاوەکانی ماڵەکەیدا دەمێنێتەوە و بە هۆی نەگەیشتنی فریاکەوتن لە ژێر ڕووخاوەکانی ماڵەکەیدا گیانی لە دەست داوە.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت، لە هەر٤٠ چرکەدا کەسێک کۆتایی بە ژیانی دەهێنێ. نرخی خۆکوژی لە ئێران ٦ کەس لە نێوان ١٠٠ هەزار کەسە کە زیاتر لە تەمەنی ٢٠ – ٣٠ ساڵ ڕوو دەدەن. بەپێی دوایین ئامارەکان ڕێژەی خۆکوژی لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران چەنقات زیاتر لە ناوەندی ئێرانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.