سەقز: پەردە لەسەر سێ پەرتووک بە زمانی کوردی لادرا

0
1102

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی لە هۆڵی کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سەقز، ڕێ و ڕەسمی پەردەلادان لەسەر سێ پەرتووک بە زمانی کوردی، بەڕێوەچوو.
لەو ڕێ و ڕەسمەدا کە کۆمەڵێک لە شاعیران و نووسەران و چالاکانی فەرهەنگی تێیدا بەشدار بوون پەردە لەسەر سێ پەرتووک بەناوەکانی “خۆرێک ئەدەمە بن دەستم” (کۆمەڵە شیعر) بەرهەمی یۆنس حوسێنی، “ئانتراکت” (کۆمەڵە شیعر)، بەرهەمی میلاد ئەمانوڵڵاهی و “کەتنگە” (ڕۆمان)، بەرهەمی عەلی حوسێنی، لادرا.
شایانی ئاماژەیە هەر سێ پەرتووکی تازە بڵاوبۆوە، لە لایەن ناوەندی چاپ و وەشانی “گوتار” چاپ و بڵاو بوونەوە، هەر بەو بۆنەوەشە، ڕەزا شەجیعی، بەرپرسی چاپەمەنی گوتاری شاری سەقز، وێڕای ئاماژە دان بە ماندوویی و هەوڵی بەردەوامی شاعیران و نووسەرانی ناوچەکە گوتی: هەست بە بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی و خولیای پێشکەوت و پەرەسەندنی فەرهەنگیی کۆمەڵگا، گەورەترین هاندەری ئەو نووسەرانە بووە بۆ نووسین و بڵاو کردنەوەی بەرهەمەکانیان.
لە درێژەی باسەکەیدا، ناوبراو ئامادەی بە هەندێک لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی، چاپەمەنی گوتار و هەروەها خەڵات و دەستکەوتەکانی کرد.
لە درێژەی ئەو رێ و ڕەسمەدا کە هۆنەر و نووسەرانی شارەکانی مهاباد، بانە، بۆکان، بیجاڕ، کرماشان و سنە تێیدا ئامادە بوون، حوسێن شێربەگی، سەعید نەجاری (ئاسۆ)، ئەحمەد شەبانی و ئیسماعیل عەزمی، هەڵسەنگاندنیان بۆ سێ پەرتووکی پەردە لەسەر لادراو کرد.
لە درێژەی ئەو ڕێ و ڕەسمەدا، شەوە شیعرێکیش بەڕێوەچوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت