سەقز: مەئموورانی ڕژیم لە ناو شار تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کرد

0
659

تەقە کردن لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد (کە لە ئێران بە قاچاغچی ناسراون) بەردەوامە، ئەوە لە کاتێکدایە، مین بە بەردەوامی هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی کاسبکران و کۆڵبەرانی کورد.

بەپێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزی کوردستانی خۆرهەڵاتەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتووە،  کاتژمێر ۱ونیو نیوەڕۆی ئەمۆ سێ شەممە، رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له مەیدانی “یادبود” لە شاری سەقز، هێزی ئێنتزامی و کالای قاچاقی سەقز تەقەیان له ماشێنی ۳ ئێفی کاسبکارانی کورد کردووە.

شایەت حاڵێک لە شاری سەقزەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: ئەو تەقە کردنە لە ماشێنی کاسبکاران لە ناو شاردا لە کاتێکدا بووە کە شەقامەکان زۆر قەرەباڵغ بوو. بەڵام هیزی بەناو ئێنتزامی ڕەچاوی هیچ یاسا و ڕێسایەکی نەکرد.

لە درێژەی ڕاووڕووتی هێزە ئینتزامی و کالای قاچی شاری سەقز، له مریدانی بەر گاراج، ماشینەکه، بە هۆی تەقەی هیزەکانی ڕژیم، لاستیکەکانی تەقی و مەئموورەکان هەڵیان کوتایه سەر ماشێنەکه بەڵام خەڵکی ناو شاری سەقز لێیان وەدەست هاتن پاش لێدانیان و شکاندنی چه کی یەکێ له مەئموورەکان و دڕاندی جلووبەرگیان، ماشینەکەیان دەرباز کرد.

پیویست بە ئاماژەیە کە دوای ئەو ڕووداوە، پاش چەند خولەکێک هێزی نوێ هاتووە بۆ شوێنەکە بەڵام خەڵک بڵاوه ی کردبوو وه ماشینەکه ش قووتار ببوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.