سەقز: مامۆستایەکی کورد بانگهێشتی دادگا کرا

0
512

هەروەک چاوەڕوان دەکرا، لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان، بانگ کردنی چالاکان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی کوردستان دەستی پێکرد.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی ڕەشەممە، مامۆستایەکی کوردی شاری سەقز بەناوی  تاهیر قادر زادە بانگهێشتی داگا کراوە.

تاهیر قادرزادە، مامۆستای قوتابخانەبانگهێشتی  لقی  پێنجی دادگای شاری سەقز کراوە و تاوەنەکشی بریتییە لە  پروپاگەندە بە دژی تەناهی نەتەوەیی (ئەمنیەتی میللی).

شایانی ئاماژەیە کە ئەو مامۆستا کوردە، دەبێ ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەشەممە لە لقی پێنجی دادگای شاری سەقز ئامادە بێ.

شایانی ئاماژەیە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، مانگیک له وه پیش لە لایەن ئەماکنی شاری سەقزیشەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.