سەرەرای چل ڕۆژ مانگرتن، هێشتاش مووچەی کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد نەدراوە

0
681

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد،، مانگرتنی کرێکارانی کشت و سەنعەتی ئەو شارە ئەمڕۆ دوشەممە، ٢٧ بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، پێی نایە چلەمین ڕۆژی خۆی و تا ئێستاش لە ژێر بەفر و سەرما هەر بەردەوامە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئیستا، فەرمانداری مهاباد لە لیدوانێک بۆ ماڵپەرە خۆجێیەکان باسی لە ڕەوا و یاسایی بوونی داواکارییەکانی ئەو کرێکارانە کردووە و گوتوشیەتی لە پشتیانە بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان هەروا لە جێی خۆیەتی و جێبەجێ نەکراوە و تەنانەت هەڕەشەی دەرکرانیشیان لیدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ماوەی پتر لە سێ ساڵە مووچەکانیان وەدوا کەوتوون و تا ئێستاش هیچ بەڵێنییەکیان پێ نەدراوە، هەر بۆیەش لە ماوەی ٢٢ ڕۆژی ڕابردوودا، نەیانهێشتووە کشت و سەنعەتی مهاباد، کار بکات و کارەکانیان وەستاندووە.

هەواڵنیری ڕۆژی کورد رایگەیاند، ماوەی ٣ ساڵە ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە یان مووچەیان پێنەدراوە و یان لە باشترین حاڵەتدا بە ٦ مانگ جارێک ٥٠٠ هەزار تمەنیان پێ دەدرێت.

 تا ئێستا موچەی وەدواکەوتووی ئە وکرێکار و فەرمانبەرانە، بووە بە ١٠ ملیۆن.

کاربەدەستانی “کشت و سەنعەت” ماوەی چەند ساڵ لەمەوبەر ئەو کارگەیەیان کرد بە کەرتی تایبەت و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەشدا ٣ جار ئەم پرۆژەیە دراوە بە کەسانی جیاواز، بەڵام هەرکامیان بە جۆرێک ماف و موچەی کرێکاران و فەرمانبەرانیان خواردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت