سەرۆک کۆماری فەرانسە بە توندی هێرش دەکاتە سەر تورکیە

0
1099

ڕۆژی کورد :
لە کۆبوونەوەیەکی پاڕلەمانی ئەوروپا، ئەمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە بە توندی هێرش دەکاتە سەر تورکیە و تۆمەتباریان دەکات بە پێشێلکاری یاساکانی مافی مرۆڤ و ئازادی تاکەکەسی و ڕۆژنامەوانی.

دوابەدوای هێرشی توندی ئەمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە کۆبوونەوەیەکی پاڕلەمانی ئەوروپا بۆ سەر دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیە لە هەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی لەو وڵاتەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی ئۆکتۆبر وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی تورکیە بە توندی وەڵامی ماکرۆنی دایەوە و باسی ئەوەی کرد کە ناوبراو سنوورەکانی خۆی بەزاندووە.
سەرۆک کۆماری فەرانسە لە وتارەکەی خۆی دا دوای باسکردن لە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی تورکیە و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی لەو وڵاتە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەوڵەتی تورکیە پەنابەران و کۆچبەران وەکوو کارتی گوشار بۆ سەر یەکیەتی ئەوروپا بە کار دەهێنێت و هەر کاتی بابەتێک لە سەر ویستی نەبێت سنوورەکانی ئاوەڵا دەکات و لێشاوی پەنابەران بەرەو وڵاتی یوونان بەڕێ دەکات. هەر لەم پێوەندییەدا مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هێرشی کردە سەر ئەمانوئێل ماکرۆن و وتیشی کە ماکرۆن سنوورەکانی بەزاندووە و پێویستە زیاتر بە خۆیان دا بچنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.