سەرۆک بارزانی ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئامریکا : خوێنی ڕۆڵەکانی کورد، لە گەڵ چەک و پارە بەراورد ناکرێت

0
1177

ڕۆژی کورد :
سەرۆک مەسعوود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی دا لە گەڵ باڵوێزی ئامریکا لە کۆنسوولخانەی هەولێر، داوای لە ئامریکا و هێزە هاوپەیمانەکان کرد بۆ پاراستنی گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر وڵاتی سووریە
و ڕۆژئاوای كوردستان بێ هه‌ڵویست نه‌بن.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی ئۆکتۆبر مەسعوود بارزانی لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ئێستێڤ ڤیگەن، باڵوێزی ئامریکا لە کۆنسوولخانەی هەولێر سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای وڵاتی سووریە و ئەگەری هاتنە ئارای شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەردۆغان و هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای لە ئامریکا و هێزە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ پاراستنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەوری سەرەکی خۆیان ببینن.
سەرۆک بارزانی لە درێژەی دیدارەکەی دا بە ئاشکرا باسی ڕۆڵی گەلی کوردی کرد لە شەڕ دژی هێزە تێروریستەکانی داعش و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستا دا چاوەڕوانیمان لە ئامڕیکا و هێزە هاوپەیمانەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئەوەیە ڕێگا نەدەن جارێکی دیکە نەتەوەب کورد لە پارچەیەکی کوردستان تووشی کارەسات و لێقەومان بێت و ئەرک و بەرپرسیارەتیی گەورە بۆ پشتیوانی گەلی کورد دەکەوێتە ئەستۆی ئامریکا و هێزە هاوپەیمانەکان.
هەر لەو دیدارەدا باسی گرژی و ئاڵوزییەکانی ئەم دواییانەی پارێزگاکانی باشووری عێراق کرا و سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە داخواز و داواکارییەکانی جەماوەری دانیشتووانی ئەو پارێزگانە جێبەجێ بکڕێت و ئەوەشی زیاد کرد کە نابێت گەندەڵییەکانی ڕابردوو بخرێتە ئەستۆی حکوومەتی ئێستا و کەسانێکی هەلپەرەست کەڵکی خراپی لێ وەربگرن و هاوکات پشتیوانی خۆی لە حکوومەتی عادڵ عه‌بدولمەهدی دووپاتکردەوە.
هاوکات مەسعوود بارزانی هەر ئەمڕۆ سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ هێرشکردن بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئامریکا لە لایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە هەژماری توویتێری خۆیدا توویتێکی ڕوو لە دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە “خوێنی ڕۆڵەکانی کورد زۆر لە چەک و پارە بە نەرخترە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.