سەرۆکی کانوونی پارێزەرانی شاری ئامەد کوژرا

0
503

تاهیر ئیلچی، سەرۆکی کانوونی پارێزەرانی شاری ئامەد (دیاربەکر) لە کاتی قسەکردن و هێورکردنەوەی بارودۆخی شڵەژاوی ئامەد، تەقەی لێکرا و کوژرا.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە؛ تاهیر ئیلچی، کاتێ قسەی دەکرد لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە و دەگوترێ لە لایەن کەسێک کە ریشی درێژی هەبووە تەقەی لێکراوە و لە شوێنی خۆی گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری فەڕەنسا بڵاویکردەوە لە تێکهەڵچوونەکانی ئەمڕۆی شاری ئامەد سێ پۆلیس و چەند رۆژنامەنووسیش بریندار بوون.

رۆژنامەی حورییەت چاپی ئانکارا بڵاویکردۆتەوە کە دوا بەدوای کوژرانی تاهیر ئیلچی، سەرۆکی کانوونی پارێزەرانی شاری ئامەد، باری نائاسایی باڵی بەسەر ئەم شارەدا کێشاوە.

تاهیر ئیلچی، مانگی ڕابردوو بە تاوانی پڕوپاگندە بۆ تیرۆریزم دەستبەسەر کرابوو و داواکاری گشتیی تورکیا سزای حەوت ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاندوبوو. سەرۆکی کانوونی پارێزەرانی شاری ئامەد لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو: “پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە”.

چەند رۆژ لەوە پێشیش لە لایەن کەسانی نەناسراو تەقە لە ماشێنی سەلاحەدین دێمیرتاش، سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان کرا و لەو هەوڵە تیرۆریستییە رزگاری بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت