سەرۆکی چین سەردانی کوریای باکووری کرد و ڕایگەیاند، درێژە بە پشتیوانیی خۆی لە کوریای باکوور دەدا

0
1141
North Korean leader Kim Jong Un shakes hands with Chinese President Xi Jinping, in this still image taken from video released on March 28, 2018. North Korean leader Kim Jong Un visited China from Sunday to Wednesday on an unofficial visit, China's state news agency Xinhua reported on Wednesday. CCTV via Reuters TV

بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئەگەری سەربەخۆییخوازیی تایوان، چین خەریکە هاوکێشەکان لە دژی ئامریکا لە دووڕگەی کوریا دەگۆڕێ.

ڕۆژی کورد: سەرۆک کۆماری چین، دوای چاوپێکەوتنی مێژوویی خۆی لەگەڵ سەرۆکی کوریای باکوور، ڕۆژی چوارشەممە 28ی مارس/8ی خاکەلێوە، رایگەیاند، دەست لە پشتیوانیی دراوسێی خۆی واتا کوریای باکوور هەڵناگرێ”.

سەرۆکی کوریای باکووریش بەڵێنی بە سەرۆکی چین داوە کە لەگەڵ ئەمریکاییەکان چاوپێکەوتن و دانیشتن بکا بەڵام دژایەتیی ئەمریکا بکات.

ئەو هەڵوێست و کردەوانەی چین، بە دژی پشتیوانیی ئەمریکا لە تایوان و لێک نزیک بوونەوەی سیاسی و ئابووریی ئەمریکا لە تایوانە.

لە هەمان کاتدا،وێنەکانی سەتەلایتەکان لە ڕاهێنانی سەربازیی هێزی ئاسمانیی چێن نیشانی داوە کە هێزی ئاسمانیی چێن لە تایوان نزیک بوونەتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چینیەکان مانۆڕێکی سەربازیی ئاسمانیان لەژێر ناوی ڕاهێنانی سەربازیی هێزی هەوایی دەست پێکردووە.

بەڵام وەزارەتی بەرگریی تایوان دەڵێ، هێزە گرووپێک لە هێزی ئاسمانیی چین بەناوی ناوی فڕۆکەبەری لیائونینگ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تەنگەی تایوانیان تێپەڕاندووە.

ئێستا بەپێی چەند ویدیۆی ماهوارەیی کە لەو مانۆڕە سەربازییە ئاسمانیە تۆمار کراوە، چینیەکان لە زەریای چیندا خەریکی مانۆڕ و ڕاهێنانی هێزی هەوایین. ئەو مەترسیە کاتێک زیاد دەکات کە چین لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، هەڕەشەی هێرشی لە تایوان کردووە.

هێزی ئاسمانیی چین، خەریکن بۆ جارێکی تر لە زەریای باشووری چین و ئاوەکانی ناو ئەقیانووس، ڕاهێنانی سەربازی دەکەن. ئەو ڕاهێنانەی چین، پێدەچێ وەک هەڕەشەیەک لە هەمبەر تایوان بێ کە بەرەو سەربەخۆیی هەڵدەکشێ.

لە ئێستادا نێوان و پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین بە هۆی نزیک بوونەوەی ئەمریکا لە تایوان، ئاڵۆزتر بووە، لە هەمان کاتدا ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەمارۆی نوێی خستووەتە سەر هەندێک کۆمپانیای چینی.

سەرۆک کۆماری چین، خی جین پینگ، لە لێدوانی خۆیدا لە ڕۆژی سێ شەممە 20ی مارس/29ی ڕەشەمەی1396ی هەتاوی، بە توندی هەڕەشەی لە تایوان کرد.

سەرۆک کۆماری چێن گوتی: “ئەگەر بێت و تایوان هەوڵی جیاییخوازی بدات، ئەوا تووشی سزایەکی مێژوویی دەبێ و کارێکی پێدەکەم با بە دەواری شڕی نەکردبێ.

پێدەچێ ئەو هەڕەشەیە بە واتای هێرشی سەربازیی چین بۆ سەر تایوان بێ کە وەک یەکێک لە پارێزگاکانی خۆی سەیری دەکات.

حەز بە جیابوونەوە لە ناو تایوان لە چین لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە زێدە بووە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردانی تسەی ئینگ کە ئەندامی حیزبی پێشڕەوی سەربەخۆییخوازی دووڕگەی تایوانە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی فێوریە/9ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەنای ئەمریکا لایحەیەکی پەسند کردووە کە بەپێی ئەو لایحەیە، ئەمریکا لە تایوان نزیکتر دەبێتەوە و پەرە بە هاوکاری و پەیوەندیەکانیان دەدەن.

بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، چین تووڕە بووە و دەڵێ ئەوە بەواتای هاتنە ئارای گرژیی زیاتر لە تەنگەی تایوانە.

لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەمریکا لە هەمبەر تایوان، سیاسەتێکی بێ لایەنی ڕەچاو کردووە و پێشتر ترامپیش گوتبووی کە ئەمریکا لە سەردەمی دەسەڵاتداریی ترامپدا، سیاسەتی “چینی یەکپارچە” ڕەچاو دەکا.

چین تا ئێستا تایوانی وەک پارێزگایەکی خۆی ئەژمار کردووە و بە هیچ شێوەیەک نەچووەتە ژێر باری سەربەخۆیی ئەو وڵاتە.

ئەمریکا تا ئێستا، تایوانی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی نەناسیوە و پەیوەندیی دیپلۆماتیکی لەگەڵ نەبووە، بەڵام سیاسەتی چین ـیشی لەوبارەوە بە درووست نەزانیوە، ئێستاش سەنای ئەمریکا دەڵێ دەبێ لەگەڵ تایوان لێک نزیک ببنەوە و پەیوەندیی چڕیان هەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.