سەرۆکی پارتیی پاکورد لە کوردستانی باکوور دەستبەسەر کرا

0
1209

ڕۆژی کورد: گوشاری ڕژیمی تورک بۆ لە گۆڕەپانی سیاسیی تورکیە وەدەرنانی کوردەکان بەردەوامە و ئەو جارە سەرۆکی گشتیی پارتیا کوردستانی، لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کرا.

خەلیل باران، سەرۆکی گشتیی پاکورد (پارتیا کوردستانی) تویتێکی لە تویتێری سەرەکیی خۆی بڵاوی کردۆتەوە “پۆلیس ئێستا لە ماڵی من پشکنین دەکەن و من دەستبەسەر دەکەن”.

تا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەرکردنی سەرۆکی گشتیی پاکوور کە لە پارتەکانی پاک، هاکپار، هەرەکەتا ئازادی و پارتی دێموکراتی کوردستانی باکوور نزیکە، نەزاندراوە.

دەستبەسەرکردنی سەرۆکی ئەو پارتە کوردییەی نزیک لە پارتی دێموکراتی کوردستانی باشوور لە حاڵێکدایە کە پەیوەندییەکی چڕ لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشووردا هەیە و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئاڵای دەوڵەتی دژەکوردی تورک بەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێردا دەشەکاوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت