سەرۆکى هەرێم و گروپی جى ٧ و نەتەوەیەکگرتوەکان تاوتوێ پرسەکانى هەرێم دەکەن

0
557

ڕۆژی دووشەممە 7ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی گرووپی حەفت و بانكی جیهانی كۆبۆوە.

کۆبونەوەکە بۆ تاوتتۆێکردنى پرسەکانى تایبەت بە ئاوەرەکان و شەرى داعش بوو هەروەها پرسی داراى هەریم و هەنگاوەکانى لە مەڕ  چاکسازیی کارگێرى و داراى کە لە لەیەن سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێم هاویشتراون باس کران.

لە درێژەی کۆبونەوەکەدا سەرۆك هەرێم داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی گرووپی حەفت و یەكێتی ئەوروپا كرد  گوتى  یارمەتیی كوردستان بدەن لە شەڕ و هاوكاریكردنی ئاوارەكان و هەروەها جێبەجێكردنی چاكسازیی بنەڕەتی ئابووریی و كارگێڕی. پەیوەست بە پڕۆسەی چاكسازی و چارەكردنی گرفتە سیاسییەكانی هەرێم سەرۆكیهەرێم ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە سوورن لەسەر چاكسازی و بە هەموو توانایەك هەوڵ دەدات پڕۆسەی چاكسازی سەر بگرێت و كەسیش نابێتە كۆسپ لەسەر ڕێگەی چاكسازی و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانیش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی قەیرانی سیاسیی هەرێمیش چارەسەر بكرێت.

شایانى باسە لە چەند ڕۆژى رابردوو سەرۆکى هەرێمى کوردستان چەندین هەوڵى بۆ چارەسەر کردنى گرفتە کانى هەریم و بەتایبەتى پرسی چاکسازى لە حکومەت و لە نێو پارتەکەى داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.