سەرکەوتنە بەرچاوەکانی وەرزشوانانی کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە

0
868

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، یانەی کاراتەی ڕوانسەر لە کێبەرکێکانی پارێزگای ئەلبورز لە ئێران، 8 میداڵیان بردۆتەوە.

ئەو کێبەرکێیانە کە لە بەشی شێوازی “شۆتۆکان-فۆتۆکان” کە لقێکی وەرزشی کاراتەیە، لە چوار ڕیزی تەمەنیی منداڵان، مێرمنداڵان گەنجان دا، ٦ میداڵیای زێو و ١ زێر و میداڵیایەکی برۆنز ـیان بردۆتەوە.

لە هەمان کاتدا بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، محەممەدشایان ڕەحیمی، وەزشوانی مێرمنداڵی سەقزی، لە کێبەرکێکانی کیوکوشین کە لە وڵاتی بولغارستان بەرێوە دەچێ، بەشداری دەکات.

ئەو کێبەرکێیانە لە ١١ تا ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەڕێوە دەچن و ئەو مێرمنداڵە کوردەی شاری سەقز لە ڕیزی تەمەنیی مێرمنداڵاندا بەشدارە.

بڕیارە ئەو کێبەرکێیانە لە نێوان ٣٢ وڵاتی جیهاندا بەڕێوە بچن و ٧٤٠ وەرزشوان لە ئاستی جیهاندا تێیدا بەشدارن.

هەروەها وەرزشوانانی کاراتەکاری مەریوانی لە کێبەرکێکانی پارێزگای سنە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٤ ی سەرماوەز لەنێوان یانەکانی ڕٶژئاوای ئێران بەڕێوە چوون، توانیان سەرکەوتنی بەرچاوە بۆخۆیان مسۆگەر بکەن.

یانەی پیاوانی مەریوان لەو کێبەرکێیانەدا ٣ میداڵیان بردەوە.

فەرهاد بلواسی میداڵیای زێڕ، مازیار نەسری زیو و مێهران ئیبراهیمی پلەی سێیەمی ئەو کێبەرکێیانەیان وەدەست هێنا.

  هەروەها یانەی کاراتەی ژنانی مەریوانیش لەو کێبەرکێیانەدا پلەی یەکەمی کومیتەی تاکەکەسی و سێهەمی کاتای تاکەکەسییان بە براوەبوونی هەدیە زبەردەست و هەروەها پلەی دووهەمی کومتەی تاکەکەسیان لە لایەن فروغ مورادی ـیەوە وەدەست هێنا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت