سەرکەوتنی کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان لە ئولەمپیادی زانستە پزشکییەکاندا

0
997

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە نۆیەمین خولی ئولەمپیادی خوێندکارانی زانستە پزشکییەکانی ئێران کە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە زانکۆی پزشکیی بەهەشتی لە تاران دەستی پێکرد و ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆتایی پێهات، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان، لە بەشی “بە گرووپی” ئەو خولە، میداڵیای زێڕی وەدەست هێنا.

موژدە محەمەدپوور، خوێندکاری کوردی ساڵی کۆتایی بەشی پزشکی و خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بەشی بە گرووپی “ئاستی بەڵگەهێنانەوە” توانی میداڵیای زێڕ و لەوحی ڕێزلێنان، وەرگرێ.

ئولەمپیادی زانستیی خوێندکارانی زانستە پزشکییەکان لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە لە ئێران دەستی بە کار کردووە.

لەو خولەدا، ٤٥٠ کەس لە خوێندکارانی زانستە پزشکییەکان لە ٥ ئاستدا بەشدارییان کردووە و لە هەر ئاستەش، دوو کەس بۆ قۆناغی دووهەم هەڵبژێردراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت