عەبدوللە ئانیژ ڕەزمیکاری لاوی خەڵکی شاری مەهاباد کە لە کێشی 67 کیلوگرام دا لەو کێ بەر کێیانە لە وڵاتی تایلەندو چین بەشداری کردبوو، چوو بۆ فیناڵ (یاری کۆتایی) و توانی لەو کێبەرکێیە دا پلەی دووهەم بۆخۆی تۆمار بکات.
هەروەها لەو یارییانە لە شاری تونیکابۆـی پارێزگای مازەندەران لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو. ئێحسان حاجی خزری؛ لاوی کوردی شاری پیرانشار، لە کێ بەر کێکانی کاراتەی ئازادی قارەمانەکانی ئێران و هەروەها کێ بەر کێکانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی ئێران، لە نێوان ٢٩ پارێزگای ئێران، پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد.
ڕۆژی شەممە ٥ مارس، له شاری كيل و لە کێ بەر کێی كيك بۆكس k1 بەڕێوە چوو و ئاکام تەرەغە وەرزشوانی کورد کە لەم کێ ەر کێیانەدا بەشدار بوو یەکەم هاتەوە.
هەروەها لەو یاریانەدا کە لە وڵاتی تورکیە و لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، شاهۆ لە دوو کێشی ٦٨ کیلۆ و ٧٤ کیلۆدا بەشداری کردووە کە لە کێشی ٦٨ کیلۆدا ٣ یاری ئەنجام داوە و لە کێشی ٧٤ کیلۆشدا ٢ یاری ئەنجامدا لەسەرجەم یارییەکاندا بەسەر بەرانبەرەکەی خۆیدا سەرکەوت و لە ئەنجامدا دوو میدالی زێڕی بردەوە.
سێ وەرزشوان و چالاکی ژێنگەپارێزیی کورد لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشتدا، بە شێوازگەلێکی جۆراوجۆر یادی ئەو کارەساتە دەکەنەوە.
بە بۆنەی ساڵوەگەری کیمابارانی شاری سەردەشت، ٢ کەس لەئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دووچەرخە پەیامی ئەو ئەنجومەنە لە ژێر ناوی “چەکی سەوزی ئەنجومەنی سەوزی چیا” دەگەینێنە شاری سەردەشت.