سەرکەوتنی فیلمسازێکی کورد لە “فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سان ماورۆ”ی ئیتالیا

0
985

کورتە فیلمی “چارەکێک هیوا” لە نووسین و دەرهێنانی جەمشید بەهرامی فیلمسازی ڕۆژهەڵاتیی لە دووهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سان ماورۆی ئیتالیا بۆ بەشی کێبڕکێ هەڵبژێردرا.

ڕۆژی کورد: کورتە فیلمی “چارەکێک هیوا”ت هەروەها بۆ بەشی نیوە-فیناڵیستی ئەم فستیڤاڵەش هەڵبژێردراوە.

کورتە فیلمی “چارەکێک هیوا”، پانزدە خولەکە و بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی لە ئالمان بەرهەمهێنراوە.

فیلمی “چارەکێک هیوا” پازدە خولەکە و چیرۆکی پێشمەرگەیەک باس دەکات کە لە سەروبەندی شەڕی داعش سەرەڕای نەخۆشی و ئازاری زۆر، بە هۆی خۆشەویستیی وڵات و هەستی نیشتمانپەروەری لە وڵاتی ئاڵمانەوە بڕیاری داوە بگەڕێتەوە کوردستان.

دەست و پێوەندییەکانی فیلمی “چارەکێک هیوا” بریتین لە:

نووسین و دەرهێنان: جەمشید بەهرامی

دەورگێڕی سەرەکی: فاتح ساڵحی

دەورگێڕانی تر:

خاتوو ئاوات سەدیقی نیا

کەژوان محەممەدی

ڕۆژوان محەممەدی

 لینا کاروان

کورتە ئاوڕێک لە ژیان و چالاکییەکانی جەمشید بەهرامی:

جەمشید بەهرامی لەدایکی بووی  ١٣٦٠ی هەتاوی، خەڵکی مەریوان لە کوردستانی باشوورە و ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی خوێندنی لە بواری هونەرە جوانەکانی لە زانکۆی شەهید بەهەشتی تاران تەواو کردووە و دواتر وەک مامۆستای هونەر لە شاری مەریوان دەستی بەکار کردووە و دواتر ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە زانکۆی تەورێز، بەشی شانۆی لە ئاستی کارناسی تەواو کردووە و سەردەمی خوێندکاری لەلایەن ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان دەستبەسەر کراوە و وەک خوێندکاری ئەستێرەدار، مافی درێژەدان بە خوێندنی لێ زەوت کراوە.

بەهرامی وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی شانۆی سەر شەقام لە کورستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی شاری مەریوانە کە تا کاتی هاتنە دەرەوەی لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەیان کاری شانۆیی بەڕێوە بردووە و لە دەیان فستیڤاڵی ناوخۆیی و ناودەوڵەتی بەشداری چالاکانەی هەبووە کە ڕەوتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان ئێستا وەک پێشەنگی شانۆی سەرشەقام لە ئاستی هەموو ئێران، ناسراوە.

بەهرامی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بە هۆی گوشاری ئیتلاعات بە ناچاری کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەرەو کوردستانی باشوور بەجێهێشتووە و ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٢ وەک مامۆستا لە بەشی شانۆی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی بووە و لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت.

بەهرامی لە فیلمگەلی “زەلکاو”، فیلمی “بۆچی یان چرا”، فیلمی “ژان و ژین”، دەوری گێڕاوە.

شانۆی “چریکەی ئۆفیلیای ئەویندار”، یەکێک لە کارەکانی بەهرامییە کە وەک دەورگیڕ و وەرگێڕ و دەرهێنەر لە وڵاتی ئەویندار یەکێکی تر لە کارەکانی ئەو دەرهێنەرە کوردەیە.

شانۆی “باوک”، “چوار سندووق” دوو بەرهەمی شانۆیی تری ئەو دەرهێنەرە کوردەن کە لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کراون.

هەروەها دەرهێنەریی فیلمگەلی “دیوار”، “هیوا”، “خنکاو”، لە ئەستۆ بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.