سەرنشینەکانی تۆپۆلۆفی ١٥٤ی وەرگەڕای ڕووسیە بۆ سووریە، کێ بوون؟

0
832
گروه ارکستر الکساندروف

ڕۆژی کورد: وەزارەتی بەرگریی ڕووستە، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەی تۆپۆلۆف ١٥٤ی ڕووسیە کە لە فڕۆکەخانەی سووچی ـیەوە بەرەو پایەگای حەمیم ـی سووریە دەڕۆیی، چەند خولەک دوای هەستان، کەوتە خوارەوە.

دوکتور لیزا
دوکتور لیزا

ئەو فڕۆکەیە هەڵگری ٩٢ مسافیر و خزمەتکار بوو. کە لەوناوەدا ٣ هەواڵنێری کاناڵی “ئێن تێ وێ” و ٣ هەواڵنێری کاناڵی ١ و ئەندامانی گرووپی سەما و ئاوازی ئەلکساندرۆف، هەبوو.

والری خەلیلۆف. ڕێبەری ئۆرکێستری ئەلکساندرۆف
والری خەلیلۆف. ڕێبەری ئۆرکێستری ئەلکساندرۆف

سەرۆکی دیپارتمانی فەرهەنگی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیەش هەر لە ناو ئەو فرۆکەیەدا بوو.

ئێلیزاویتا گلینکا کە بە دوکتور لیزا ناسراوە و چالاکێکی ناسراوی باری مافی مرۆڤ و خێرخوازی بوو، لەو فڕۆکەیەدا بوو.

٦٨ کەس لە دانیشتووانی ناو فڕۆکەکە، ئەندامانی گرووپی ئۆرکێستری ئەلکساندرۆف بوون و ٩ کەسەکەی تریش، هەواڵنێر بوون.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە کە کەوتنی ئەو فڕۆکەیە، بە هۆی کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە بووبێ، چون لە ناو ئاسمانی ڕووسیا کەوتۆتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەروەها گوتیشی، ئەو بەشێکی زۆری فرۆکەکە لە ئاوەکانی زەریای ڕەش ـدا دۆزراوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت