ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئاڵمان، سەرەتای ئەمشەو دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩ی دیسامبری ٢٠١٦، کامیۆنێک بە خێراییەکی زۆرەوە چۆتە ناو بازاڕی کریسمەس لە ناوەندنی شاری بێرلین.
پۆلیسی ئاڵمان ئەو کردەوەی بە هێرشی تیرۆریستی ناساندووە.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکان لەو هێرشە تیرۆریستییەدا، دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی “شیپگێل” تا ئێستا لانیکەم ٥٠ کەس کوژراو و بریندار هەیە.
نوێ دەکرێتەوە….