سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیدە لە سووریه‌ كوژرا

0
948

ڕۆژی كورد : پێنتاگۆن ، وەزارەتی بەرگری ئامریكا رایگه‌یاند، سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی ئه‌لقاعیدە كە پێوەندی لەگەڵ ئوسامە بێن لادن، دامەزرێنەری رێكخراوەكەدا هەبووە، لەم مانگەدا لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە سووریه‌ كوژراوە.

جیف دیفیز وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، سەركردە كوژراوەكەی ئه‌لقاعیدە ناوی (حەیدەر كیركان)ە‌و سەرپەرەستی پلانەكانی ئه‌لقاعیدە بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتانی خۆرئاوا لە دەرەوەی خاكی سووریه‌ و بەتایبەتی توركیه‌ی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.

وەزارەتی بەرگری ئامریكا ده‌ڵێ : فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكایی هێرشەكەی لە رۆژی 17ی ئۆكتۆبر لە دەوروبەری شاری ئه‌دله‌ب لە خۆرئاوای سووریه‌ جێبەجێكردووە‌ و لە هێرشەكەدا ئەو سەركردەیەی ئه‌لقاعیدە كوژراوە.

پێشتر بەرپرسانی واشنگتۆن باسیان لەوەكرد، ژمارەیەك ئامانجی رێكخراوی ئه‌لقاعیدەیان لە یەمەن‌و ئەفغانستان پێكاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت