سەردەستە ئێرانیەکەی باندی “پاسپۆرتی ساختە” لە تایلەند گیرا

0
609

ئەمڕۆ٢١ی ڕێبەندان، پۆلیسی تایلەند  ڕایگەیاند کە لە عەمەلیاتێکی ٥ ساڵەدا توانیویانە یەکێک لە گەورەترین و سەرکەوتووترین باندەکانی سازکردنی پاسپۆرتی ساختە دەست بەسەر بکەن کە سەردەستەی ئەو باندە کەسێکی ئێرانییە.

ناوی ئەو کەسە ئێرانییە “حەمید ڕەزا جەعفەری” و تەمەن ٤٨ ساڵە ڕاگەیێندراوە کە بە دوکتور بەناوبانگ بووە و پاسپۆرتەکەی خۆشی ساختەیە. هەروەها ٦ شارۆمەندی بیانی تریش لەو عەمەلیاتەدا قۆڵبەست کراون کە هەر پێنج کەسیان پاکستانین.

حەمیدڕەزا جەعفەری کاری سازکردنی پاسپۆرتی ساختەی لە ماڵەکەی خۆی لە پارێزگایەک لە ڕۆژهەڵاتی بانکۆک ئەنجام دەدا و نرخی هەر پاسپۆرتەش ٢٣٠٠ دۆلار بووە.

پۆلیسی تایلەند دەڵێ لە کاتی دەست بەسەر داگیرانی ماڵی ئەو کەسە ئێرانییە، ٢٠٠ پاسپۆرت لە ماڵەکەیدا هەبووە کە زۆربەیان ساختە بوون و هەندێکیشیان دزێتی بوون و لە گەشتیارە بیانییەکان دزرابوون.

هەروەها پۆلیسی تایلەند باس لەوە دەکات کە پێدەچێت ئەو باندە لە ڕێگای ساز کردنی پاسپۆرتی ساختەوە، یارمەتی گرووپ و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیان دابێت.

شایانی باسە کە تایلەند یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی ئاسیایە لە بواری پاسپۆرتی ساختەوە و ساڵانە پاسپۆرتی سەدان گەشتیار لو وڵاتە دەدزرا.

تا ئێستاش بەرپرسانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هیچ دژکردەوەیەکیان لەو بارەوە نەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.