١٥ کەس لە سێ رووداوی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی

0
955

بە پێی هەواڵەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ رووداوی هاتووچۆ لە رێگای سەقز دیواندەرە و مەرگەوەڕ و راژانی ورمێ ١٥ كەس كوژران و برینداربوون

لە یەك دوو رۆژی رابردوو دا بە هۆی پێكدادانی دوو ماشێن لە جۆری پێژۆ و سەمەند لە سەر رێگای گوندی گۆمەای و دوڕێیانی تیكاب، ٢ كەس لە سەرنشینی ماسێنەكان دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا و ١١ كەسی تریش بەتوندی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی خۆشخانە کراون

لە شاری ورمێش باس لە ٢ رووداوی هاتووچۆ دەكرێ كە رۆژی یەكشەممە لە رێگای مەرگەوەڕ و راژان روویانداوە ولانی کەم دوو كەس بریندار بوون.

شایەنی باسە بە هۆی ناستانداربوونی رێگاوبانەكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام خەلک دەبنە قوربانی و گیانیان لە دەست دەدەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت