سێ خوێندکاری کوردی سەردەشتی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران

0
1002

ڕۆژی دووشەممە ٩ی سەرماوەز، سێ خوێندکاری سەردەشتی بە ناوەکانی سروە عەبدی خوێندکاریبواری “ماف”ی زانکۆی پەیامی نووری پیرانشار هاوڕێ لەگەڵ براکەی بەناوی عەبدی و دەزگیرانەکەی بەناوی سامان ئیبراهیمی، لە لایەن هێزە جل شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی زانیارییەکان هێزە جل شەخسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خانووی ئەو سێ هاووڵاتییەی شاری سەردەشت و وێڕای دەستبەسەر کردنیان، دەستیان بەسەر کەرەستەی تاکەکەسی، لەبتاب و کۆمپیۆتێری ئەواندا گرتووە.

شایانی باسە کە “پێشتر و لە ساڵی ٩٣ی هەتاویدا، سروە عەبدی لەگەڵ سامان ئیبراهیمی بە تۆمەتی “چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڵای کوردستان” دەست بەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تاوانی ئەو سێ هاووڵاتیە کوردە بڵاو نەکراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت