سیناتۆرێکی ئەمریکایی داوا گەمارۆی زیاتر بۆسەر ئێران دەکات

0
576

لەدوای پرسی تاقیکردنەوەی مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئێران و دژکردەوەی ئەمریکا و ئاڵمان و فەڕانسە و درێژ کردنەوەی دۆخی تایبەت لەسەر ئێران لە لای ئەمریکاوە و هەروەها دژکردەوەی ئیسراییل لەهەمبەر ئێران، ئەمجارە هێرشی سایبێری ئامریکا بۆسەر ئاوبەدنێکی ئەمریکا، دژکردەوەی لێکەوتەوە.

چارلز شومر، سیناتۆری دێموکراتی ئەیالەتی نیوۆیۆرک، دۆینێ هەینی ٢١ی ڕەشەممە باسی لە هێرشی سایبێری ئێران بۆ سەر ئاوبەندێکی گچکە لە ناوچەی “بومێن ئونیۆ” لە قەراغ شاری نیۆیۆرک کرد و گوتی: ئەو هێرشە، هەڕەشە و وریاکردنەوەیەکی ئێران بوو بۆ ئەمریکا و بۆیەش پێویستە گەمارۆکان زیا دبکرێن.

شومر هەروەها گوتی: ئێرانیەکان دەیانویست چ بکەن؟ ئەوان تەنیا ویستیان هەڕەشە لە ئەمریکا بکەن و بڵێن کە دەتوانن ببنە هەڕەشە لەسەری و خەساری گەورە لە پێکهاتە بنەڕەتییەکانی ئەو وڵاتە بدەن و ببنە هەڕەشە بۆ سەر گیان و ماڵی هاووڵاتییانی ئەمریکا.

ئەو سێناتۆرە ئەمریکاییە هەروەها گوتیشی کە بڕیارە سکاڵانامەیەک لەو پێوەندییەدا لە مانگی داهاتووی زایینی ئامادە بکرێ بەڵام نەشیگوت کە ئەو سکاڵانامە بە دژی چ کەس یان لایەنێکی ئێرانی دەبێ.

بەپێی باس و هەواڵی میدیا و ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا، هاکێرەکانی ئێرانی ساڵی ٢٠١٣ هێرشیان کردووەتە سەر سیستەمی چاوەدێری ئاوبەندی “یومێن ئونیۆ” کە لە ٣٥ کیلۆمیتری شاری نیویۆیۆرک هەڵکەوتووە و کارەکەی چاوەدیری و کۆنترۆڵی لێشاوی ئەو ناوچەیەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.