ڕۆژی کورد: سیامەند ڕەحمانی، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شنۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و براوەی میداڵی پارائۆلەمپیکی ٢٠١٦ی جیهان، وەک بەربژێری خەڵاتی جیهانیی وەرزشیی لارۆس دەست نیشان کرا.
دانیێل دیاس، باڵوێزی بنکەی لارۆس بڵاوی کردەوە کە ناوی سیامەند ڕەحمانی و پێنج وەرزشوانی تری وەک بەربژێر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی وەرزشیی لارۆس، ڕاگەیاندووە.
خەڵاتی لارۆس کە مەزنترین خەڵاتی جیهانیی وەرزشە لەلایەن بنکەی لارۆس ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن کۆمپانیانی ڕیچمۆند و دایملێر ـەوە دامەزراوە دەدرێت کە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دامەزرانەکەی، ئەو خەڵاتەی لە بواری وەرزشەوە دامەزراند و لە شاری مۆناکۆ و بە بەشداریی نێلسۆن ماندێلا، پێشکەش بە هەڵبژێردراوەکانی کرد.