سۆران سەقزی میدیاکاری کورد، لە شاری هەولێر “گیانی لەدەست دا”

0
7513

سۆران شافعی ناسراو به سۆران سەقزی، میدیاکار و پێشکەشکاری ناسراوی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە شاری هەولێر و لە رووداوێکدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە هەواڵنێری رۆژی کورد گەیشتوون، سەر لە ئێوراەی رۆژی دووشەممە سۆران سەقزی لە ریستۆرانتەکەی خۆی لە شاری هەولێر دراوەتە بەر دەسترێژی گوللـە و گیانی لێ ئەستێندراوە.

یەکێک لە نزیکانی سۆران سەقزی بە هەواڵنێری رۆژی کوردی راگەیاند، کە تەرمی سۆران سەقزی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوەیە.

هەتا ئێستا پۆلیسی شاری هەولێر لەو بارەیەوە هێچ زانیارییەکی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام هاوڕێ نزیکەکانی لە شاری هەولێر هەواڵی کوژرانی ناوبراویان پشتراست کردۆتەوە.

سۆران سەقزی لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە وەکوو میدیاکار و پشێکەشکار لە تەلەفزیۆنی تیشک کاری کردووەو لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا بە یارمەتیی پێرسونێلی تیشک تی‌ڤی بەرنامەی سەیر و سەفەری بۆ کەناڵی کوردسات ئامادە کردووە.

رۆژی کورد، دواتر وردەکاریی و زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم رووداوە بۆ بەردەنگانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت