ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان و هەروەها ئەو وێنە و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥ـی هه‌تاوی شاندێکی حدکا به سه‌رپه‌رستیی مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ـیان کردووە و له‌لایه‌ن مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حدک و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی ئەو حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کراوە.
ماڵپەڕی کوردستان و کورد، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی مسته‌فا هیجری و شاندی هاوڕێی گەڕاندۆتەوە بۆ گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆی و ڕێبه‌ریی حیزبه‌که‌ی به سکرتێری گشتی و جێگری سکرتێری حدک بۆ ده‌ستبه‌کاربوونیان له به‌رپرسایه‌تیی تازه‌دا .
دەگوترێ لەو چاوپێکەوتنەدا، شاندی حدکا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و دانیشتنه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ و چاره‌سه‌ریی پرسی نێوان دوو لایەنی دێموکرات کردووە.
مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک، لەو چاوپێکەوتنەدا، هیوای خواستووە پرسی یەکگرتنەوە و لێک نزیک بوونەوە بە شێوەی پێشوو و لە سەر ئەو ڕێچکەیەی کە تا ئێستا گراوەتە بەر، بچتە پێش و درێژە بخایەنێت.
پرسی یەکگرتنەوەی دوو باڵی دێموکرات تا ئێستا گەلێک قۆناغی بڕیوە و چەندین دانیشتن و شاندی تایبەتی بۆ پێکهاتووە بەڵام تا ئێستاش نەتەنیا بۆشاییەکان کەم نەبوونەوە بەڵکوو لە ڕێگای ورووژاندنی بەدەنە و ئەندامان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆشاییەکان زێدەش بووە و وایکردووە خەڵکی کوردستان بە گشتی لێی هیوابڕاو بن، هەر بۆیەش پێدەچێ هواخواستنی سکرتێری گشتیی حدک بۆ بەردەوام بوون لەسەر شێوەی پێشوو، هیچ هیوایەک بە یەکگرتنەوە لە ناو خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەدواوە نەبێ.
دوو باڵی دێموکرات تا ئێستا هەر کامەیان ئەوەی تریان بە هەندێ پرسی لاوەکی تاوانبار کردووە و لایەنی حدکیش پێداگری لەسەر بە فەرمی ناسینی ناوی حیزبەکەیان دەکات کە حدکا بە هێڵی سوور و ڕەوایی دان بە دابڕان و ئینشعابی دەزانێ.