سپای پاسداران دەستی بەسەر ٩ هێکتار زەوی لە ناوەڕاستی شاری ڕەبەتدا گرتووە

0
3460

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، سپای  پاسدارن دەستی بەسەر زیاتر لە 9 هێکتار زەوی ڵە ناوەڕاستی شاری ڕەبەت دا گرتووە و ئیزن بە هی چکە س کۆمپانیایەک نادات ئەو زەوییە بکڕێ و بفرۆشێت یان لەسەر خەڵک دابەشی بکات، ئەو ەلە حاڵێکدایە کە بڕیار وابوو ئەو زەوییە بە قیستی مانگانەی درێژخایەن بفرۆشترێ بە هەژاران و کەم داهاتەکانی شاری ڕەبەت.

ئەو زەوییە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، کرا بە پادگان وموڵگەی سپای پاسدارن و دوای ڕۆیشتنی سپاس لەو شوێنە بوو کە کەلاوە و وێرانەهەروەها ئەو زوییە  پێشتر پەنابەرانی کوردی باشووری تێدا دا نیشتەجی بووە و، کەمپی کوردانی باشوور بوو.

دوابەدوای بڕیاری  شارەوانی شاری  ڕەبەت بڕیار بوو ئەو زەوییە بە قیست بیدا بەخڵکی فەقیرو کەمداهات، سپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕەشەممە، تابلۆیەکی لەو شوێنە چەقادنووە کە بە پێی نووسراوەی سەر ئەو تابلۆیە هیچ کەس و کۆمپانی و بنکەیەک مافی ئەوەی نیە ئەو زەوییە بکڕێ و بفرۆشێ یان دابەشی بکات.

 شاینی باسە ئەم شوێنە هەڵکەوتو لە ناوەڕاستی شاری ڕەبەت هەڵکەوتووە و سیمای شاری ناشیرین کردووە و بە پێی زانیارییەکان، دەسەلاتی سەرەکی ئەو زەوییانە لەبەر دەستی  سازمانی پەنابەران دایە  نەک  سپای پاسداران، هەر ئەوەش وایکردوە  ئەم کارەی سپای پاسداران بۆتە هۆکاری پەشۆکاوی و تووڕەیی خەڵکی شاری ڕەبەت. 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.